بەشی ئێران- یاریدەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە گشتییەکانی سوپای پاسداران ئێران لە کۆنفرانسی فەرماندەکانی هێزی وشکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق تا ۲۸ی ئەم مانگە مۆڵەتی هەیە بۆ دەرکردن و نەهێشتنی گرووپ و حزبەکانی نەیاری ئێران لە هەرێمی کوردستان.