بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا ڕایانگەیاندووە کە دانوستانەکانیان دەست پێکردووە بۆ جێگیر کردنی هێزی ئەمریکی و فەڕەنسی لە سەر سنووری تورکیا و سووریا ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە دێژەی پێکدادانەکانی نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و سوپای تورکیا.
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ پێشکەش کردنی پێشنیارێک بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی "داماڵراو لە چەک" لە شاری کۆبانێ.