ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، داوا لەو هاوڵاتییە کوردانە دەکەن کە لە بنەڕەتدا دانیشتووی ناوچە جێناکۆکەکان بوون و لە ئێستادا نیشتەجێی شارەکانی هەرێمن، لە رۆژانی سەرژمێریدا بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
سەرۆکی بۆردی ماددەی ۱۴۰ ڕایگەیاند، داوا لە خەڵکی کەرکووک و ناوچەکانی سنووری مادەی ۱۴۰ دەکات، بچن لە زێدی باب و باپیری خۆیان ناوەکانیان تۆمار بکەن.