لە شاری کەرکووک، کۆنفرانسی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، تێیدا ڕێکخەری گشتی و ۵۵ ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران و ئاراستەی باڵی زەرگەتەی بزووتنەوەکە لە هۆڵی کۆنگرە چوونە دەرەوە و رایانگەیاند، "رێکخەری گشتیی نییە و رێکخەری باڵی کوردساتە".
دوای ڕوودانی گرژی لە کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕاندا دانا ئەحمەد مەجید، ڕایگەیاند، چەند گێرەشێوێنێک هاتبوونە ناو کۆنفرانسەکەوە و دەستیان کرد بەشەڕ و جنێودان بەیەکتر، بۆیە کۆمسیۆن نەیتوانی درێژە بە کۆنفرانسەکە بدات و دوایخست بۆ کاتێکی دیکە.