بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆدا چیدی هاوپەیمانێتیی نێوان کورد و شیعە وەکوو ڕابردوو نییە و ئێستا پاش بەسەرهاتنی ئەو هەموو ڕووداوە پێویستیمان بەوەیە سوننه و شیعە و کورد و پێکهاتەکانی دیکه هەموومان دانیشین دیدێکی دیکه بۆ ئايندهى عێراق پێناسه بکهین.