باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دوایین کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ شەش دەزگای ڕاگەیاندن لەنێو کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەنجامدا، وەکوو دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ رۆژنامەڤانان پێش تەواوبوونی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ماوەی کەمتر لە شەش ساڵدا زیاتر لە ۵۰۰ ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریی کوردانی ئێزدی و ڕزگاربووانی دەستی داعش تەرخان کردووە.