کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتوانی ئەتاتورک، سكاڵایان لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمار کردووە ئەوەش بە هۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەک بە زمانی کوردی.
ئایا مێژوو دووبارە دەبێتەوە؟ لە دوای پەیمانی سایکس بیکۆ و هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی تاوەکو ئێستا پرسی کورد لە تورکیا وەک یەکێک لە پرسە هەرە گرنگ و چارەسەرنەکراوەکان ماوەتەوە، بە جۆرێک دەکرێت بڵێین کە گرنگترین پرسە لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردووی تورکیادا، چوونکە چەندین شۆرش و جووڵانەوەی جیاواز لە باکووری کوردستاندا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کورد دژ بە دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا ڕوویداوە.