پارێزگاریی کوردستان ڕایگەیاند دوای گەڕانێکی زۆر، تەرمی ئەو ۶ شاخەوانە دۆزرانەوە کە دوێنێ لە ئەنجامی هاتنی رەنووی بەفرەوە بێسەرشوێن بوون.
پارێزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی سەرانسەریی پارێزگارەکانی دەوڵەتی چواردەیەمدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری ناوخۆی ئێران بەڕێوە چوو پێشنیاری ئەوەی کرد کە لیژنەی هەمیشەیی «پارێزگارەکانی هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان» پێکبهێندرێت.
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند ئارش لهۆنی وەکوو پارێزگاری کوردستان لە دەوڵەتی چواردەیەمدا هەڵبژێردراوە.