-
کوردانی عێراق چۆن یاساکانی لۆبیکردن لە واشنتن، فێربوو؟
ڕاپۆرتێکی نوێ دەربارەی چالاکییە لۆبییەکان و گوشارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەریدەخات کە هەولێر لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، ملیۆنان دۆلاری بۆ پاراستنی هەژموونی سیاسی و ئەمنیی خۆی لە واشنتن خەرج کردووە؛ بەڵام ئێستا درز و ململانێکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڕەشە لەم کاریگەرییە دەکەن.
-
گفتوگۆی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە تەلەفۆن پێکەوە دووان و دەربارەی گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ڕاوێژیان کرد.
-
نەوەی نوێ ڕەشنووسی ڕێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد
ئەنجوومەنی سیاسیی نەوەی نوێ بەندەکانی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد و بەشدارى دەکەن لە حکومەتی عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش بەربژێریان بۆ پۆستى وەزارەتێک دیاریکردووە.