لەگەڵ کۆتایی ڕۆژانی باراناوی بەهار و سەرەتای هاوین و گەرما، شاهیدی ڕووداوە تاڵەکانی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە و دەشتە کشتوکاڵییەکان دەبین. ئەو ڕووداوانەی کە کاریگەری وێرانکەر لەسەر ژیان و موڵکی دانیشتوانی ئەم خاکە بەجێدەهێڵن.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت کەرکووکییەک ببێتە پارێزگاری شارەکە بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی نەتەوایەتیەکەی.