به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانانی به‌ردی بناغه و به سه‌ر کردنه‌وه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکاری و خزمه‌تگوزاری له به‌رنامه‌کانی سەردانی دوو ڕۆژه‌ی وه‌زیری هه‌روه‌ز بۆ کوردستانه.
هه‌روه‌ها به‌رزڕاگرتنی یادی شه‌هیدان، به‌شداری له کارگرووپی پسپۆڕیی هه‌لی کاری پارێزگا، به سه‌ر کردنه‌وه‌ی نەخۆشخانەی ته‌ئمین ئیجتماعی و ناوچه‌ی تایبه‌تی بازرگانیی بانه و به‌شداری کردن له ئه‌نجومه‌نی ئیداریی شاری بانه، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی کانگای زێڕ، ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمین ئیجتیماعیی سه‌قز و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی سه‌قز به‌شێک له به‌رنامه‌کانی سه‌فه‌ری عه‌لی ڕه‌بیعی بۆ کوردستان ده‌بێت.
شایانی باسه؛ له‌و سه‌فه‌ره‌دا جێگرانی هه‌لی کار و کارخولقاندن، کاروباری په‌رله‌مان و پارێزگاکان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی خۆش‌بژێوی و نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان له په‌رله‌مان، وه‌زیری هه‌ره‌وه‌ز، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوڕایی ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment