کۆنسێرتی بیژه‌ن کامکار له‌ بۆکان به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- شه‌وی سێشه‌ممه کۆنسێرتی بیژه‌ن کامکار له‌ بۆکان به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی سێشه‌ممه‌ (5ی به‌فرانبار) بیژه‌ن کامکار له‌ هۆڵی سیمورغی بۆکان کۆنسێرتی به‌ڕێوه‌ برد.

له‌و کۆنسێرته‌دا ئورکێستر فیلارمونیک مۆکریان به‌ ڕێبه‌ریی کاوه‌ فه‌قیه‌زاده‌، بیژه‌ن‌ کامکاریان هاوڕایی کردوووه‌ و خه‌ڵک پێشوازییان لێ کرد.

هه‌روه‌ها دوو ساڵ پێشیش کامکار کۆنسێرتێکی دیکه‌ی له‌ بۆکان به‌ڕێوه‌ برد و له‌ کۆتاییی کۆنسێرته‌که‌دا په‌یکه‌ره‌ی شانازیی شارۆمه‌ندی بۆکانی پێ به‌خشرا.

بیژه‌ن کامکار له‌ بواری گۆرانیبێژی و ده‌ف ژه‌نی هونه‌رمه‌ندێکی توانا و لێهاتووه‌‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9752

Your Comment

You are replying to: .
captcha