سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر جەخت لە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هوشیار سیویلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر پێشوازیی کرد لە شاندێکی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هوشیار سیویلی، بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستانی بۆ ئامادەبووان شی کردەوە و تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئێران و هەرێمی کوردستان و هیوای خواست کە ئەم گۆڕانکارییانە لە بەرژەوەندیی هەر دوو لایەن بێت.

سەبارەت بە دۆخی عێراق، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتی: "ئێمە پشتیوانی لە خۆپێشاندانی ئاشتیخوازانە و داوا رەواکانی خۆپێشاندەران دەکەین و نیگەرانین کە دەستی دەرەکی خۆپێشاندانەکان بە لاڕێدا نەبا و لەگەڵ هەموارکردنەوەی دەستوورین، بە مەرجێک کە ئەم هەموارکردنە لە دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت".

سیوەیلی راشیگەیاند: "هیوادارم کەسێک بە سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵبژیردرێت کە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی هەموو خەڵکی عێراق بێت، ئێمە دژی کەس نین و هێڵی سوورمان بۆ کەس نییە و هیوادارین ئەو کەسەی دێت کاریگەریی ئەرێنیی هەبێت".

نەسروڵڵا ڕەشنودی، باسی لەوە کرد: "خۆپێشاندان لە وڵاتەکان لە چوارچێوەی دەستوور دەبن، بەڵام هەندێ جار دەستی دەرەکیی هەندێ وڵات دێتە ناوی و بەداخەوە لە خۆپێشاندانەکانی عێراقدا ئێمە دەستی دەرەکی دەبینین، کە دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە و بەرەو تۆندوتیژی بردووە، بڕواشمان وایە کە عادل عەبدولمەهدی بووە قوربانیی پیلانی دەستی دەرەکی".

دوای ئەم قسانەی ڕەشنودی، هوشیار سیویلی بەرپرسی مەکتەب وەڵامی سەرکۆنسووڵی ئێرانی دایەوە و گوتی: "ئێمە هەوڵمان دا عادل عەبدولمەهدی بمێنێتەوە، چوونکە باشترین کەس بووە تاکوو ئێستا کە هاتووەتە سەر کار. من عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ عەبدولڕحمان بەزاز بەراورد دەکەم، عەبدول مەهدی دووەمین کەسی باش بووە، هیواخوازیشین هەر کەس لە جیاتی عادل عەبدولمەهدی دێت، کەسێکی باش بێت و بۆ بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عێراق کار بکات، چوونکە ئیمەش بەشێکین لە عێراق".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96919

Your Comment

You are replying to: .
captcha