بەپێی هەواڵی کوردپرێس زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەمڕۆ 22ی دیسەمبێر ژمارەیێكی زۆر لە خۆپیشاندەران لەناو بازاڕی چەمچەماڵ دەستیان بە خۆپیشاندان کردبوەوە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئێستا هێزە ئەمنییەكانی شارەكە چاودێریی بارودۆخەكە دەكەن، و تا ئێستا هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیێك ڕووی نەداوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان، بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندانەکەی ناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا کرا و بڵاوەیان پێکرا.
شایانی باسە، خۆپیشاندەران لە پردی یەکتربڕینی مامە ڕیش خۆپیشاندانیان کرد و لە چەمچەماڵ ڕێگای سەرەکیی سلێمانی کەرکوکیان داخستبوو و تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا کرا بۆ بڵاوەپێکردنیان."
سەرچاوە: خەندان
Your Comment