پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان مه‌رجداره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت: تا ئه‌و کاته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داهاتی نه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان وه‌رنه‌گرێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان نادات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادڵ عه‌زیز له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد هه‌رێمی کوردستان داهاتێکی زۆر له‌ فرۆشی نه‌وت وه‌ده‌ست دێنێت به‌ڵام که‌سێک نازانێت ئه‌و داهاتانه‌ به‌ کوێدا ده‌ڕوات و وتیشی: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق تا ئه‌و کاته‌ی داهاتی نه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان وه‌رنه‌گرێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نادات.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان تاکوو ساڵی 2022 پێش‌فرۆش کراوه‌ به‌ڵام کورده‌کان نازانن داهاتی نه‌وتیی هه‌رێم له‌ کوێدا خه‌رج ده‌کرێت؟

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8959

Your Comment

You are replying to: .
captcha