کوردپرێس:
که‌ناڵی CBSی ئه‌مریکا له زاری به‌رپرسانی کوردی سووریاوه ڕایگه‌یاند که نزیکه‌ی 12 هه‌زار گومانلێکراوی ئه‌ندامێتی له گرووپی تیرۆریستیی داعش له زیندانه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکووری سووریا‌ن که 4500 که‌سیان سه‌ر به وڵاتانی بیانین به‌تایبه‌ت وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا. چه‌کدارێکی زیندانیکراوی داعش گرتووخانه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شوبهێنێت چوونکه پێی وایه زیندانییانی سه‌ر به وڵاتانی جۆراوجۆری تێیدایه.
ئه‌م که‌ناڵه ئه‌مریکییه ڕاپۆرتێکی له گرتووخانهیێکی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ئاماده کردووه که نزیکه‌ی 5 هه‌زار گومانلێکراوی ئه‌ندامێتی له گرووپی تیرۆریستیی داعشی تێدایه. هێزه‌کانی کوردی سووریا ڕێوشوێنێکی توندی ئه‌منییان بۆ ڕێگرتن له هه‌ڵاتنی ئه‌و زیندانییانه گرتۆته به‌ر. به‌م حاڵه‌شه‌وه زیندانییانی داعش هه‌وڵیان داوه که له زینداندا هه‌ڵبێن به‌ڵام کورده‌کان توانیویانه ڕێگری له هه‌ڵاتنیان بکه‌ن و هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان شکستی هێناوه.
به‌رپرسانی کوردی سووریا داوایان له وڵاتانی بیانی کردووه که چه‌کدارانی زیندانیکراوی سه‌ر به داعش بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌گه‌ر له‌و کاره دووره‌په‌رێزی بکه‌ن لانیکه‌م بۆ دابینکردنی ئاسایشی گرتووخانه‌کان یارمه‌تیده‌ری کورد بن.
ژماره‌یێکی زۆر له زیندانییانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا خۆیانیان به هاووڵاتیی ئه‌مریکا ناساندووه و داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌کانیان ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment