بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "بەگرنگییەوە بەدواداچوون بۆ پرسی ئەو ئافرەتە عێراقییە دەکەین کە ئیدیعا دەکرێت لە فڕۆکەخانەی مەشهەد لە ئێران لێیدراوە".
ئەحمەد سەحاف گوتیشی "عێراق بەشێوەیێکی مرۆییانە و بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ گەشتیارەکان دەکات لەسەر خاکی خۆی، بۆیە داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو عێراقییانە بکەن، کە لەسەر خاکی ئەو وڵاتانەن".
ئە ژنە عێراقییە ئیدیعا دەکات ئەفسەرێکی ئێرانی بە مشت لە دەموچاوی داوە و خستوویەتە زەوی و بەو حاڵەشەوە هیج ئەفسەرێکی دیکە لە فڕۆکەخانەکە بە هانایەوە نەچوون.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment