یەکێتی و گۆڕان نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆ بوونەوە و لە سەر هیچ خاڵێکی هاوبەشیش نەگەیشتنە رێککەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات و نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک، یا خود لە سەر هیچ خاڵێکی هاوبەش نەگەیشتنە ئەنجام، بۆیە هیچ راگەیێندراوێکیان نابێت.

لە کۆبوونەوەکانی پێشووتری سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕاندا، ئەگەر تا ڕاددەیێک لە سەر پرسێک کۆک و لێکتێگەیشتنێک لە نێوانیادا هەبوایە، ئەوا راگەیێندراویان دەردکرد، بەڵام ئەمجارە لە سەر ئەو پرسانەی تاوتوێیان کردوون هیچ ئەنجامێک نەبووە.

لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتننامەی سیاسیی نێوانیان تاوتوێ کردووە کە گۆڕان گلەیی و گازاندەی زۆری لە سەر هەیە، هەروەها گفتوگۆ لە بارەی شێوازی بەشداری کردنی یەکێتی لە پرسی گشتپرسی کراوە کە پێچەوانەی رێککەوتننامەی نێوانیانە، هەم قسە لە بارەی شێوازی کارا کردنەوەی پەرلەمان کراوە، کە بەپێی رێککەوتننامەی نێوان گۆڕان و یەکێتی بەو شێوازە نییە کە ئێستا یەکێتی باسی دەکات.

بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بە بزووتنەوەی گۆڕانیان گوتووە گوشارێکی زۆری جەماوەریان لە سەرە و بەڵێنیان داوە بەر لە گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە، بۆیە بە گۆڕانیان گوتووە ئەگەر ئێوە بەشداریش نەکەن ئێمە ناچارین لە پێناو بەڵێنەکەی خۆمان پەرلەمان کارا بکەینەوە.

سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8054

Your Comment

You are replying to: .
captcha