ئەنجامدەرانی تاوانی  ژەهراوی کردنی قوتابیان  بە توندترین شێوە دەبێت سزا بدرێن

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی چاندنی نەمامێک بە بۆنەی ڕۆژی چاندنی دارەوە ڕایگەیاند: پێویستە بەرپرسانی وڵات بە جددی بەدواداچوون بۆ پرسی ژەهراوی کردنی قوتابیان بکەن  ئەمە تاوانێکی گەورەیە و لێخۆشبوونی بۆ نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە بۆنەی ڕۆژی چاندنی دارەوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نەمامێکی چاند.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا جەختی کردەوە: پێویستە بەرپرسان بە جددی بەدواداچوون بۆ پرسی ژەهراوی کردنی قوتابیان بکەن؛ ئەمە تاوانێکی گەورەیە و لێخۆشبوونیشی بۆ نییە. ئەگەر سەلمێندرا کە قوتابیان ژەهراوی کراون، پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە توندترین شێواز سزا بدرێن. هیچ لێبوردنێک بۆ ئەم کەسانە بوونی نابێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئەم پرسەی بە تاوانێک لە دژی بێتاوانترین نەوەکانی کۆمەڵگا ناوبراد و بەهۆکاری نائەمنی دەروونی لە کۆمەڵگا و نیگەرانی بۆ بنەماڵەکانی زانی و وەبیری هێنایەوە: دەبێت هەمووان ئاگایان لەمە ببێت کە ئەگەر کەسانێک وەکوو ئەنجامداری ئەم تاوانە قیزەونە دەستگیر بکرێن هێچ لێبووردنێک نایانگرێتەوە بۆ ئەوەی هەمووان وانەی لێوەربگرن.

News Code 7800

Your Comment

You are replying to: .
captcha