زەریف: خەمی گیانی 150 کەستان بوو؟ ئەی چەند كەستان بە چەكی ئەتۆمی كوشت؟

بەشی ئێران/ کوردی- سەبارەت بە بڕیارەكەی ترەمپ بۆ كشانەوەی لە هێرشكردنە سەر ئێران زەریف پرسیی "ئایا بەڕاستی لە خەمی گیانی 150 كەسدا بوون؟ ئێوە چەند كەستان بە چەكی ئەتۆمی كوشت؟ چەند نەوەتان بەو جۆرە چەكە لەناو برد؟".

کوردپرێس:

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی وتەكانی بۆڵتن-دا ئەمڕۆ سێشەممە 4ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 25ی حوزەیرانی 2019 رایگەیاند "ئێران هەرگیز هەوڵی ئەوە نادات چەكی ئەتۆمی وەبەربهێنێت".

زەریف بە توانجەوە سەرۆکی ئەمریکای کردە بەردەنگ کە وتبووی "خەمی گیانی 150 کەسمان بوو کە لە هێرەشەکماندا بکوژرێن بۆیە لە هێرشکردن پاشگەز بوومەوە."

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو بارەیەوە گوتی: "ئایا بەڕاستی لە خەمی گیانی 150 كەسدا بوون؟ ئێوە چەند كەستان بە چەكی ئەتۆمی كوشت؟ چەند نەوەتان بەو جۆرە چەكە لەناو برد؟".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ماوەی رابردوودا ئەو چەكەی بەكارهێناوە و چەندین نەوەی بەو چەكە لەناو بردووە".

دوای ئەوەی لەمیانی كۆبوونەوەی لووتكەی قودس، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند "وا دەردەكەوێت ئێران نیازی ئەوەی نیە دەست لە وەبەرهێنانی چەكی ئەتۆمی هەڵبگرێت"، وەزیر دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئێران هەرگیز بەنیاز نیە چەكی ئەتۆمی وەبەربهێنێت".

لە درێژەی وتەكانیشیدا وتی "ئەوە ئێمەین كە هەرگیز هەوڵ نادەین ئەو كارە ئەنجام بدەین، چوونكە رێكاری ئاینیمان هەیە و رێگەمان پێنادات چەكی ئەتۆم بەدەست بهێنین".

News ID 64574

Your Comment

You are replying to: .
captcha