به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی له ڕه‌فتاری توندی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا دژی وڵاته‌که‌ی گرت له‌سه‌ر کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی و ڕای‌گه‌یاند: زۆر دژواره ڕه‌فتاری ئه‌مریکا ده‌رک بکه‌ین. تورکیا وڵاتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه. تورکیا وڵاتێک نییه که هه‌ر کات ئه‌مریکا بڵێت "بکڕه" شتێک بکڕێت. هه‌ر بڕیاری سزایێک بێت با بێت، له ئه‌مریكاوه چ لێدوانێت ده‌درێت با بدرێت، ئێمه S-400مان كڕیوه و ئیدی باس له‌وه ده‌كرێت كه‌ی S-400 راده‌ستی توركیا ده‌كرێت. پاشگه‌زبوونه‌وه‌مان له‌و بابه‌ته مومکین نییه. تورکیا پێویستی به سیسته‌می به‌رگریی هه‌یه. ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان له ناتۆ نییه که هه‌ر هێرشێک له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌کرێته سه‌رمان پشتیوانی له تورکیا بکات. چ که‌سێک پاتریۆته‌کانی له سنووره‌کانمان برده‌ده‌ره‌وه؟ ئێمه بۆ دابین‌کردنی ئاسایشی خۆمان ناچارین سیسته‌می به‌رگریی S-400 بکڕین. له‌گه‌ڵ تره‌مپ قسه ده‌که‌ین و ئیتیفاق ده‌که‌ین به‌ڵام هه‌ندێک ده‌نگوباسی دیکه له ئه‌مریکا ده‌بیسین.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌واڵه‌کانی کۆشکی سپی پشتڕاست کرده‌وه له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا که له میانی کۆبوونه‌وه‌ی G-20 له ژاپۆن ئه‌نجام ده‌درێت و زیادیشی کرد: له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جگه له بابه‌تی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی تاوتوێی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا، كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش و پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام په‌یوه‌ست به‌و بڕیاری كشانه‌وه و بابه‌تی ئیدلب و زۆر بابه‌تی دیكه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment