به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گریستین نێتلهند نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ سه‌ردانی عه‌ین عیسای باکووری سووریای کرد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره‌ی به سه‌ر کرده‌وه و چاوی به بهرپرسانهکهی که‌وت.
نێتلهند که به شێوه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر هاوسه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ره‌وه پێشوازی لێ‌کرا بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر له پشت ده‌رگا داخراوه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عه‌ین عیسا گفتوگۆیان کرد.
ناوبراو دواتر له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: خۆشحاڵم که سه‌ردانی عه‌ین عیسام کردووه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی مرۆییی ناوچه‌که‌مان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه. نۆروێژ پشتیوانیی زیاتری خۆی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له بواری په‌نابه‌ر دووپات ده‌کاته‌وه و له‌مباره‌وه هه‌ر کارێک پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌دات. نامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر به نۆروێژ ده‌گه‌یێنین. پێمان وایه که په‌یوه‌ندییێکی باش له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر و ده‌وڵه‌تی نۆروێژ جێگیر ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment