ئەگەر میللەت یەکگرتوو بن، پیلانەکانی دوژمن بۆ خۆی دەگەڕێتەوە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیێک لە مامۆستایان و چالاکانی بەشی فەرهەنگیی سەرانسەری وڵات پێیانی ڕاگەیاند: ئەگەر میللەتی ئێران یەکگرتوو بن، پیلانەکانی دوژمن بۆ خۆی دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەروبەندی ڕۆژی مامۆستادا دیدارێکی لەگەڵ مامۆستایان و کاربەدەستانی بواری فەرهەنگیی وڵات ئەنجام دا و چەند خاڵێکی گرینگی وەبیر هێنایەوە و هەندێک ڕاسپاردەشی لەبارەی پرسە جۆراوجۆرەکانی پروەردە بە مامۆستایان ڕاگەیاند.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیدارەکەدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی ڕۆژی مامۆستا یادی ئایەتۆڵڵا شەهید موتەهەری-ی بەرز نرخاند و وتیان: شەهید موتەهەریی ئازیز، بە مانای تەواو مامۆستایێکی دڵسۆز بوو کە بە بیر و وتەی بەرزەوە چۆنییەتی فێرکردنی ئیسلامی نەوەی داهاتوو پێوشوێنگیری دەکرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕاشیانگەیاند ڕۆڵی مامۆستا و پەروەردە ڕۆڵێکی بنەڕەتییە و وبیری هێنایەوە: گرینگترین سەرمایە بۆ وڵاتێک سەرمایەی ئینسانییە، چوونکە ئەگەر وڵاتێک سەرماییەی ئینسانیی نەبێت دەبێتە هاوشێوەی هەندێک وڵات کە سەروەتیان بە شێوەیێکی گەمژانە دەرێتە دەستی خەیانەتکاران، هەروەها کە لە سەردەمی پاشایەتیی ئێراندا بێگانەکان دەستیان بەسەر نەوتی وڵاتدا گرتبوو و نەوتی ئێرانیان بۆ سەرکەوتن لە شەڕەکانی خۆیان بەکار دەهێنا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53435

Your Comment

You are replying to: .
captcha