به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتی سووریا باس له‌وه ده‌کات که ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نوێنه‌ری خه‌ڵکی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایه و ده‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نی دیموکراتی سووریا بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ڕوون و شه‌فافی ئاراسته کردووه. نه‌خشه‌ڕێگایێکی گشتیمان بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا ئاماده کرد و ڕاده‌ستی ڕووسیامان کرد. چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا ته‌نها له ڕێگای گفتوگۆی نێوان خودی خه‌ڵکی سووریاوه مومکینه به‌ڵام به‌داخه‌وه تاکوو ئێستا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی له‌مباره‌وه نه‌داوه‌ته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به هه‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له ناوچه‌که ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ندێک ناوچه‌ی سووریا له‌ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیادایه چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا نامومکینه. پێش له‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێچارێکی کۆتاییی قه‌یرانی سووریا چڕ بکه‌ینه‌وه ده‌بێ تورکیا له ناوچه‌کانی سووریا بچێته‌ده‌ره‌وه دواتر ده‌بێ تێکڕای لایه‌نه‌کانی سووریا به مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا و چاره‌کردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته کۆده‌نگ بن و هه‌وڵه‌کانیان له‌م پێناوه‌دا بخه‌نه‌گه‌ڕ.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment