لە رووباری دیجلەدا بەلەمێک نقوم بوو/ تا ئێستا 71 کەس گیانیان لە دەست داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێكی ئاسایش لە پارێزگای موسڵ رایگەیاند لە ئەنجامی نقوم بوونی بەلەمێک لە رووباری دیجلە لە ناوچەیێكی گەشتیاریی شاری موسڵ، ٤٥ کەس گیانیان لەدەست دا.

کوردپرێس: بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەلەمێک بە زیاتر لە 100 سەرنشینەوە لە رووباری دیجلە لە ناوچەیێكی گەشتیاری شاری مووسڵ نقوم بووە و ٤٥ کەس گیانیان لەدەست دا و لە ئێستادا هێزەكانی ئاسایش و فریاكەوتن لە هەوڵی رزگاركردنی ئەو هاوڵاتیانەدان كە بە هۆی نقوم بوونی بەلەمەكەوە نوقمی ئاوی دیجلە بوون.

هاوكات، سەرجەم نەخۆشخانە و ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن و تیمەكانی فریاگوزاری سەرەتایی لە نەینەوا خراونەتە ئامادەباشیەوە و لە مزگەوتەكانیش-دا بۆ بەدەمەوە چوونی هاوڵاتیان بانگەشەكراوە.

سەرچاوەیێک بە پێگەی بەغداد الیومی راگەیاندووە، بەلەمێک تەنها 30 كەس دەگرێت، بەڵام ئەو كەسانە كە ژماریان زیاتر لە 100 كەس بووە بڕیاریان داوە پێكەوە لەسەر یەک بەلەم سەربكەون.

لە لایێكی دیكەوە، بەردانەوەی ئاوی رووباری دیجلە و زۆربوونی ئاستی ئاوەكەش هۆكارێكی دیكەی نقوم بوونی ئەو بەلەمە بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی نزیک لەو ناوچەیە، بەلەمەكە زیاتر لە 170 كەس كە زۆرینەیان ژن و منداڵن هەڵگرتووە، وتیشی "تەرمی ژن و منداڵێک لە ئاوەكە دەرهێنراوە، لەكاتێكدا تەواوی خێزانەكەیان لەدەست داوە.

وەزارتى ناوخۆى عێراق لە بەیاننامەیثکدا ئاشکرای کردووە، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەى موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧١ کەس بەرزبووەوە، تاوەکوو ئێستاش ٥٥ کەس ڕزگارکراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 52693

Your Comment

You are replying to: .
captcha