تائەو کاتەی مەسەلەی کورد چارەسەر نەکرێت هیچ پرسێک لە تورکیا چارەسەر نابێت

بەشی تورکیا- سزای تەمەلی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان کە سەردانی قۆنیەی کردووە ڕایگەیاند: تائەو کاتەی مەسەلەی کورد چارەسەر نەکرێت هیچ پرسێک لە تورکیا چارەسەر نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سزای تەمەلی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ناوچەی جیهان بیلی-ی قۆنیە وتی: بە کورد دەڵێن "ون بن و ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن"، بە ئەندامانی هەدەپە دەڵێن تیرۆریست. هەر ڕۆژە و بە وتەیێکەوە هەوڵ دەدەن ڕق و قین لە کۆمەڵگا پەرەپێبدەن. ئێمە قبووڵی ناکەین ئێمە لە باوەڕ و شۆتاسی خۆمان دەست هەڵناگرین.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دا بە پرسی کوردەکانی تورکیا و وەبیری هێنایەوە ئەگەر لەم وڵاتە گۆشەگیر کردن درێژەی ببێت پرسی کورد چارەسەر نابێت و تا ئەوە کاتەش پرسی کورد چارەسەر نەکرێت هێچ کێشەیێکی دیکە لەم وڵاتەدا چارەسەر نابێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52576

Your Comment

You are replying to: .
captcha