یەکێتی: هەرچەند جیاوازیشمان لەگەڵ پارتی هەبێت مەحکوومین بەوەی رێکبکەوین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی وتوویەتی: "ئێمە و پارتی لەم وڵاتەدا مێژووییێکمان هەیە بەیەکەوە بۆیە هەردوولامان هەرچەند جیاوازیشمان هەبێت مەحکومین رێکبکەوین".

کوردپرێس:

نەسروڵڵا سورچی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لەو بارەیەوە بە تەلەڤزیۆنی ڕووداوی وتووە: "ئەگەر خەمی ئێمە و پارتی پاراستنی دەستکەوتە بەدەستهاتووەکانی رابردوومان بێت، ئەوا دەبێت بچینەوە سەر مێز و ئەو خاڵانەی ناکۆکن لەنێوانمان رێگە چارەی بۆ بدۆزینەوە و چارەسەری بکەین، چوونکە ئەگەر رێکنەکەوین نە ئەتوانین پارێزگاری لەو دەستکەوتانە بکەین نە داهاتوویێکی رۆشنیش چاوەڕێمان دەکات".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی گوتیشی: "کۆبوونەوەکان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی کۆتایی نەهاتووە و هەردوولا دەگەڕێینەوە سەر مێز بۆ تەواوکردنی ئەو بەشانەی رێککەوتنەکەی نێوانمان کە هێشتا پێکنەهاتووین لەسەری".

نەسروڵا سورچی تیشکی خستە سەر ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی لە سەرە مەسەلەی کەرکووک و زیادی کرد: "شاندی دانوستاندنکاری ئێمە لە هەموو کۆبوونەوەکانی رابردوو لەگەڵ پارتی تاوەکوو ئێستا داوای هیچ پۆستێکیان نەکردووە و تەنیا پێداگریمان لەسەر دۆخی ناسرووشتیی کەرکووک بووە، کە دەبێت پارێزگارێکی کورد بۆ ئەو پارێزگایە دابنێین و دواتریش دۆخی شارەکە ئاسایی بکەینەوە، پارتیش بە زارەکی بە داواکارییەکە رازی بووە، بەڵام هێشتا ئامادە نییە لەسەر وەرەقە واژۆی بکات بۆیە ئێمەش مەرجمان بۆ رێککەوتن، دۆسیەی کەرکووکە".

News Code 52030

Your Comment

You are replying to: .
captcha