ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: دوو بژارده‌ی به‌هێز له‌ به‌رده‌م پشكی بودجه‌ی هه‌رێمدایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی پارتی و به‌شێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق دوو بژارده‌ له‌ به‌رده‌م پشكی بودجه‌ی هه‌رێمدایه یان پشكه‌كه‌ به‌ ڕێژه‌ی 14% جێگیر بكرێت و نه‌وتی كوردستان ڕاده‌ستی سۆمۆ بكرێت یاخود هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو بڕێک پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ به ‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پاره‌ی مووچه‌خۆران بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكرێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنێكی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک هێزی سیاسیی عێراق به‌ تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانی نه‌وت، خاڵه‌ گومرگییه‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ به‌ڵام ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ تا ئێستا نه‌چوووه‌ته‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌وه‌.

ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه‌ که‌ به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ یان ده‌بێت نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت و له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) هه‌نارده‌ بكرێت و له‌ به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تی فیدراڵیش پشكی 14% ی بودجه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات یاخود هاوشێوه‌ی پێشوو هه‌رێم بتوانێت نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و ئه‌و بڕه‌شی پێویستی ده‌بێت واته‌ 317 ملیار دیناره‌كه‌ وه‌ک ساڵی ڕابردوو به‌غدا بۆی بنێرێت بۆیه‌ ئه‌م دوو ئه‌گه‌ره‌ به‌هێزن و بۆ ساڵی داهاتوو كێشه‌ی بودجه‌ له ‌نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ له‌و چوارچێوه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50327

Your Comment

You are replying to: .
captcha