به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنێكی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک هێزی سیاسیی عێراق به تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی نه‌وت، خاڵه گومرگییه‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه به‌ڵام ئه‌و ڕێككه‌وتنه تا ئێستا نهچوووهته چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌وه.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه که به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه یان ده‌بێت نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت و له ڕێگه‌ی كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) هه‌نارده بكرێت و له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تی فیدراڵیش پشكی 14% ی بودجه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات یاخود هاوشێوه‌ی پێشوو هه‌رێم بتوانێت نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و ئه‌و بڕه‌شی پێویستی ده‌بێت واته 317 ملیار دیناره‌كه وه‌ک ساڵی ڕابردوو به‌غدا بۆی بنێرێت بۆیه ئه‌م دوو ئه‌گه‌ره به‌هێزن و بۆ ساڵی داهاتوو كێشه‌ی بودجه له نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ له‌و چوارچێوه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment