ئه‌ردۆغان سکاڵا دژ به‌ قلیچدارئۆغڵۆ تۆمار ده‌کات

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا به‌بڕی 250 هه‌زار لیره‌ سكاڵای یاسایی دژی که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په‌ تۆمار كردوووه‌ به‌هۆی هێرشكردنه‌ سه‌ر مافه‌ كه‌سییه‌كانی له‌ میانی گوتارێكیدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لقی پارێزگاكانی پارته‌كه‌یدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حوسێن ئایدن پارێزه‌ری ئه‌ردۆغان له‌و سکاڵا یاسایییه‌ی که‌ پێشكه‌شی دادگای تاوانه‌ گه‌وره‌كانی كردوووه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌ كه‌ قلیچدارئۆغڵۆ له‌ گوتارێكیدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لقی پارێزگاكانی پارته‌كه‌یدا ژماره‌یێک ده‌سته‌واژه‌ی به‌كارهێناوه‌ كه‌ مافه‌ كه‌سییه‌كانی سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغانی پێشێل كردوووه‌.

له‌ سکاڵا یاسایییه‌كه‌دا به‌شێک له‌ گوتاره‌كه‌ی قلیچدارئۆغڵۆ خراوه‌ته‌ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان "كوده‌تای مه‌ده‌نی كردوووه‌" هاوشێوه‌ی گوته‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)یه‌ و خزمه‌ت به‌ ئامانجی ڕێكخراوه‌یی ده‌كات.

له‌ سکاڵا یاسایییه‌كه‌دا داوای 250 هه‌زار لیره‌ قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی كراوه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی قلیچدارئۆغڵۆ له‌ گوتاره‌که‌یدا هێرشی كرودووه‌ته‌ سه‌ر مافه‌ كه‌سییه‌كانی ئه‌ردۆغان.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38051

Your Comment

You are replying to: .
captcha