سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق گەیشتە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێک گەیشتە هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی گەیشتە هەولێر.

ئەوەش هاتووە، ئامانجی سەردانەکە باس کردنی ئەو بابەتانەیە کە جێگەی گرنگی پێدانی ئەمنی نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانن، هەروەها "بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەولێر و بەغدا ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 221143

Your Comment

You are replying to: .
captcha