دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەسەر دەمیرتاش دێتەوە دەنگ

بەشی جیهان- بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ١٢ی ٢٠٢٠ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دانیشتنی خۆیدا دووبارە بڕیار لەسەر دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ هەمان دادگا داوای لە توركیا كرد دەمیرتاش ئازاد بكات، "چوونكە ئەو بەڵگە و تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی بێ بنەمان".

بەڵام ئەوكات رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا گوتی: "ئێمە گوێ بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا نادەین".

ئەگەرچی توركیا ئەندامی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە و پێشتریش چەندین دۆسیەی لە بەرژەوەندیی توركیا یەكلایی كردووەتەوە، بەڵام ئێستا توركیا حیساب بۆ ئەو دادگایەش ناكات.

ئەگەر بێت و ئەمڕۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاش بدات، دەبێتە دووەم جار کە بڕیاری ئازادكردنی دەدات، بەڵام ئەگەر زۆرە توركیا دیسان رەتی بكاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 221139

Your Comment

You are replying to: .
captcha