وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوسەرۆكانی یەكێتی كۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە هەولێر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتیی کۆ بوەوە.

کوردپرێس:

شەوی سێشەمە 27ی نیسانی 2021 محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەولێر و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتییەوە پێشوازیی كرا.

شایانی باسە ئێوارەی ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆكایەتیی شاندێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم، سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ بووەوە.

News Code 1797

Your Comment

You are replying to: .
captcha