بۆمبێک بە هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرای عێراقدا تەقییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆمبێکی چێنراوەوە بە هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرای عێراقدا تەقییەوە و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، لە گوندی شێخی لە دووری ٣٠ کیلۆمەتر لە باکووری خۆرهەڵاتی قەزای بەعقوبەدا بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرادا تەقییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی رووداوەکەوە ئەفسەرێکی هێزەکانیان گیانی لەدەست داوە و شەش ئەندامی دیکەیان بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکاتی جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان و کێوماڵ کردنی ناوچەکە بەدوای پاسماوەی گرووپە چەکدارەکاندا بۆمبەکە تەقیوەتەوە.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1776

Your Comment

You are replying to: .
captcha