کوردپرێس:
مۆنیكا مایلاند، وەزیری داد-ی نەرویژ ڕۆژی پێنجشەممە 26ی مارچی 2020 لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "مەلا كرێكار-یان رادەستی ئیتاڵیا كردووە و سەبارەت بە چۆنییەتیی مامەڵەكردن لەگەڵیدا دڵنیاییی لە بەرپرسانی ئیتاڵیا وەرگرتووە".
وەزیری دادی نەرویژ ئاماژەی بەوەش كرد "وەزارەتی داد و ئیدارەی فریاكەوتن و باری لەناكاو لە دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا پەیمانیان داوە بە حكوومەتی نەرویژ، كە بەباشی مامەڵە لەگەڵ كرێكار بكەن و ئاگاداری دۆخی تەندروستیی بن".
نەجمەدین فەرەج ئەحمەد، ناسراو بە مەلا كرێكار، لە رێكەوتی 12 شوباتی ئەمساڵدا دەستبەسەر كرا و دواتر رادەستی ئیتاڵیا كرا، كە لەو وڵاتە بە تۆمەتی پلانداڕێژی بۆ كاری تێرۆریستی 12 ساڵ سزای زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment