کوردپرێس:
موراد ئه‌کمه‌ز ئه‌ندامی سه‌ندیکای پزیشکانی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی تورکیای له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌کانیان له بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له‌و وڵاته خوێنده‌وه و گوتی: "گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی تایبه‌ت به ڕچاوکردنی ڕێنماییه‌کانی ته‌ندروستی له زیندانه‌کان به‌مه‌به‌ستی پێشگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که بۆ ناو زیندانه‌کان ئه‌رکی سه‌ره‌کی و گرینگیی سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت و ئیداره‌ی زیندانه‌کانه. به واتایێکی دیکه گرتنه‌به‌ری ڕێککارێکی کاریگه‌ر به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس بۆ ناو زیندانه‌کانی تورکیا گرنگایه‌تییێکی زۆری هه‌یه."
ناوبراو زیادی کرد: "ژماره‌یێک له زیندانییان بارودۆخێکی گونجاویان نییه له‌وان زیندانییانی نه‌خۆش، به‌ساڵاچوو، که‌مئه‌ندام و دووگیان که ده‌بێ ئه‌م زیندانییانه به که‌فاله‌ت و مه‌رجه‌وه له زیندان ئازاد بکرێن ئه‌گینا له‌جیاتی هێشتنه‌وه‌یان له زیندانگه‌لێکی قه‌ره‌باڵغ ده‌بێ له شوێنێکی پاک و خاوێن و به دوور له زیندانییه‌کانی دیکه بهێڵدرێنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌و گرتووخانانه‌ی که له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌ندکراوی تێیدایه ده‌بێ زوو به زوو ئازادیی مه‌رجدار و موڕه‌خه‌سی بۆ زیندانییه‌کان له‌به‌رچاو بگیردرێت."
شایانی باسه؛ زۆربه‌ی به‌ندکراوانی گرتووخانه‌کانی تورکیا له زیندانییانی سیاسیی گرووپه کوردییه‌کانی تورکیا پێکدێت که له نێوانیاندا که‌سانی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆشیش ده‌بینرێت که ئه‌م بابه‌ته‌ش نیگه‌رانیی لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کانی تورکیای به‌دواوه بووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Mezopotamya
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment