بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی کەربەلائی نوێنەری ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق رایگەیاند: ئایەتۆڵڵا سیستانی ئیدانەی توندوتیژی و هێرش کردنە سەر خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەکان و ناوەندە دیپلۆماسیەکان دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە هێزە ئەمنیەکان پەنا بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران دەبەن، لەدژی هەموو هەوڵێکیش بۆ بە زۆر کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەکان دەوەستینەوە، نابێت بەهیچ جۆرێک چەک بەرامبەر بەخۆپیشاندەران بەکاربهێندرێت.
ئایەتۆڵڵا سیستانی جەختی لەوەکردووە، کە سندووقی دەنگدان باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لەو رووەشەوە داوای کردووە، بەزووترین کات هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت و پەلە بکرێت لەپێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، هەروەک راشیگەیاندووە، ئەرکی پەرلەمان و حکوومەتی نوێ دەبێت چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment