هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى لەسەر خستنه‌ ڕووی ساخته‌كاریه‌كان لە هەڵبژاردن و پێکهێنانی بەرەیێک لە دژبەران تەرکیز دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی باڵای ئیئتیلافی بەرهەم ساڵح لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەگەری پێکهێنانی ئیئتیلافی دژبەران لە هەرێمی کوردستان هەیە و ئەو هاوپەیمانییە هیچ گفتوگۆیێکی لەگەڵ دوو حیزبی دەسەڵاتدار واتە پارتی و یەکێتی نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى بە سەرۆکایەتیی بەرهەم ساڵح ڕەوتێکی تازە دامەزراو لە هەرێمی کوردستانە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 12ی مەی 2018 بەشداری کرد و چاوەڕوان دەکرا ئەنجامێکی بەرچاو لەو هەڵبژاردنەدا مسۆگەر بکات و بەشێک لە دەنگەکانی کۆمەڵگای ناڕازی بەتایبەت لە دەنگەکانی یەکێتی و پارتی و گۆڕان بۆ خۆی ڕابکێشێت، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەو هاوپەیمانییە تەنها 2 کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەست هێنا و هاوڕێ لەگەڵ پێنج پارتی ناڕازی دیکە جەختیان لە بوونی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و هەوڵی خۆیان بۆ ئاشکرا کردنی ساختەکاری و هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان دەست پێکرد.

هەوڵی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌رى لەسەر خستنه‌ ڕووی ساخته‌كاریه‌كان لە هەڵبژاردن

محەمەد ڕەئووف سەرۆکی ئەنجومەنی هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى لە بارەی هەوڵی هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى لەسەر خستنه‌ ڕووی ساخته‌كاریه‌كان لە هەڵبژاردن دەڵێت: هه‌وڵه‌كانمان بۆ پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ساخته‌كاریی به‌رده‌وامه‌، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان و تا ئێستا سێ قۆناغی بڕیوه‌، سه‌ره‌تا نه‌یانویست دانیپێدا بنێن به‌ڵام ناچاركران، پاشان ته‌سلیمی ژماردنه‌وه‌ی له‌سه‌دا ده‌ بوون ، ئێستا كۆمسیۆن ئاماده‌یه‌ له‌سه‌دا سه‌د ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بژمێرنه‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌رده‌وامین له ‌خستنه‌ ڕووی ساخته‌كاریه‌كان به‌ دیكۆمێنته‌وه‌، هه‌ربه‌و داتا و زانیارییانه‌ی كۆمسیۆن خستوێتیه‌ به‌رده‌شتمان..

هەڵوێستی هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى لە ئەگەری قبووڵ نەکردنی تانە و سکاڵاکانی لە لایەن کمیسیونەوە

محەمەد ڕەئووف لە بارەی هەڵوێستی هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى لە ئەگەری قبووڵ نەکردنی تانە و سکاڵاکانی لە لایەن کمیسیونەوە ڕایگەیاند: هه‌موو ڕیكارێكی ده‌ستووریی یاسایی قه‌زایی مه‌ده‌نی سیاسی و هه‌رچی پێویست بكات ده‌یگرینه‌به‌ر ..

بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی عێراق لەلایەن هاوپەیمانییەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروری لە بارەی بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی عێراق لەلایەن هاوپەیمانییەوە دەڵێت: هه‌موو بژارده‌كان له‌به‌رده‌مماندا واڵا و كراوه‌یه‌ و خۆمان نابه‌ستینه‌وه‌ به‌یه‌ک بژارده‌وه‌.

پێوەندی و دانووستان لە گەڵ لایەنەکانی دیکه واتە گوران کۆمەڵ و یەکگرتوو

محەمەد ڕەئووف سەبارەت بە پێوەندی و دانووستان لە گەڵ لایەنەکانی دیکه واتە گوران کۆمەڵ و یەکگرتوو ڕایدەگەیێنێت: له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه‌كه‌ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش جگه‌ له‌ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ گفتوگۆین بابه‌تی به‌ره‌یێک به‌جددی وه‌رگیراوه‌ هێزه‌كان له‌ناوخۆی خۆیاندا سه‌رقاڵی ڕاپرسی و تاوتوێ كردنن ئه‌گه‌ری دروست بوونی نزیكه‌ له‌ بژارده‌ یه‌كه‌مه‌كانه‌.

دیداری مەک گۆرک و بەرهەم ساڵح

محەمەد ڕەئووف سەرۆکی ئەنجومەنی هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى لە بارەی ئەو دیدارەوە دەڵێت: ئه‌مریكا و هه‌موو دراوسێكانی عێراق حه‌زیان كرد هه‌رچی زووتر حكوومه‌ت له‌ به‌غدا پێک بێت به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی پیرۆزباییان له‌ عێراق كرد ته‌زویره‌كه‌ زۆر ڕۆشن نه‌بوو لای ئه‌وان، وایان ده‌زانی ته‌زویره‌كه‌ ڕێژه‌یێكی گونجاوه‌ و ده‌كرێت چاوپۆشی و ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ستیار بوو كه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناچاربوو كۆبونه‌وه‌ی بۆكرد.

ئەگەری سەرۆک کۆماریی بەرهەم ساڵح

محەمەد ڕەئووف لەبارەی ئەگەری سەرۆک کۆماریی بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند: بابه‌تی سه‌رۆک كۆماریی بۆ به‌رهه‌م ساڵح كۆنه ‌و نوێ ده‌بێته‌وه‌ و كه‌سایه‌تیێكی گونجاوه‌ به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌ ناجێگیره‌دا، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح و هاوپه‌یمانی له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ته‌زویر و ساخته‌كاریه‌كانین.

دیمانە: حەسەن ساڵحی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان

ئاژانسی کوردپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15206

Your Comment

You are replying to: .
captcha