باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە ڕۆژی سێشەممەش دادەخرێت

بەشی تورکیا- بە گوێرەی بەیاننامەی باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئەنقەرە، ڕۆژی سێشەممەش بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە باڵوێزخانەکە داخراو دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بەیاننامەیێکی لە ڕێگای ماڵپەڕەکەیەوە بڵاو کردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە بەهۆی ئەوە هەڕەشە ئەمنییەکان هێستاکە بە تەواوی کۆتاییان پێنەهاتووە ئەوا ئەو باڵوێزخانەیە سبەینێ سێشەممەش دادەخرێت.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریکی کراوە نزیکی باڵەخانەی باڵوێزخانەی وڵاتەکەیان نەبنەوە و هەروەها ئاگایان لە خاڵەکانی خوارەوە هەبێت:

- لە کۆبوونەوەی گەورە و قەرەباڵغ دوورە پەرێز بن.

- لە شوێنە تووریستییەکان و ناوەندەکانی کڕین و شوێنەکانی سەیران و وەرزشدا خاڵی ئەمنیی پێویست بۆ پاراستنی خۆیان ڕەچاو بکەن.

- با دۆستان و بنەماڵەکانیان سەبارەت بە دۆخی ئەمنییان ئاگادار بکەنەوە.

- هەوڵ بدەن زۆر لەبەر چاو نەبن و سەرنج ڕانەکێشن.

سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12240

Your Comment

You are replying to: .
captcha