به‌هرام قاسمی: په‌یماننامه‌ی مه‌نعی تاقیکاریی ئه‌تۆمی که‌ره‌سته‌ی چاودێریی پێویستی له‌ ئێران نییه‌

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدعاکه‌ی ئه‌لمانیتۆر له‌باره‌ی ده‌رکرانی مۆڵه‌تی هه‌نارده‌کردنی که‌ره‌سته‌ی چاودێری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاوه‌ به‌ ناڕاست ده‌زانێت و ده‌ڵێت: په‌یماننامه‌ی مه‌نعی تاقیکاریی ئه‌تۆمی که‌ره‌سته‌ی چاودێریی پێویستی له‌ ئێران نییه‌ و هیچ زانیارییێکیش نانێردرێته‌ نووسینگه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ کاردانه‌وه‌ی به‌ ئیدعاکه‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆر نیشان دا که‌ گوایه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاوه‌ و به‌ ئامانجی چاودێریی زیاتر له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕێککه‌وتنی به‌رجام و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران مۆڵه‌تی هه‌نارده‌کردنی که‌ره‌سته‌ی چاودێری ده‌رکرابێت.

قاسمی له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که‌ و ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و هه‌واڵه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ئێران دراوه‌ ناڕاسته‌.

ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران په‌یماننامه‌ی مه‌نعی تاقی‌‌کردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی (CTBT)ی واژۆ کردوووه‌ به‌ڵام هێشتا په‌سه‌ندی نه‌کردوووه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ هیچ سیسته‌م یان که‌ره‌سته‌یێکی چاودێریی چالاکی له‌ ئێراندا نییه‌ و له‌لایه‌ن ئێرانیشه‌وه‌ هیچ زانیارییێک نانێردرێته‌ نووسینگه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ و نووسینگه‌که‌ش هیچ چاودێرییێکی به‌ سه‌ر ئێراندا نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12217

Your Comment

You are replying to: .
captcha