به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قایمقامێتیی بانه ڕای‌گه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌ی "برویشکانی"ی ئه‌و شاره‌دا ڕووی داوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو که‌س بریندار بوون.
ناوبراو زیادی کرد: دوو برینداره‌که برای یه‌کن و چوونه‌ته ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌کراوی مین‌چێندراو هه‌ر بۆیه‌ش یه‌کیان ده‌ستی بریندار و ئه‌وی‌تریان لاقی بریندار بوووه و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی.
هه‌موو ساڵێک له شاری بانه چه‌ندین مین ده‌ته‌قێته‌وه که مینی به‌جێماوی سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانیی پیرۆزه. زۆرینه‌شیان به‌هۆی باران بارین و ڕۆچوونی زه‌وییه‌وه له دڵی خاک دێنه ده‌ر و ئه‌وانه‌ی بۆ گیا که‌ندن و شوانی کردن ده‌ڕۆنه ناوچه‌که به‌هۆی ئه‌و مینانه‌وه لێیان ده‌قۆمێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment