شاندێکی ژنانی کوردستانی عێراق سه‌ردانی کوردستانی سووریا ده‌که‌ن

به‌شی سووریا- شاندێکی پێکهاتوو له‌ 25 ژنی کورد به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردنی به‌رخۆدانی 45 ڕۆژه‌ی هێزی YPG/YPJ له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی فراوانی سوپای تورکیا بۆ عه‌فرین له‌ سنووری سێمیلکای کوردستانی عێراقه‌وه‌ گه‌شتنه‌ باکووری سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاندێکی 25 که‌سی له‌ چالاکانی ژن وه‌کوو نیشانه‌یێک بۆ پاڵپشتی کردنی به‌رخۆدانه‌که‌ی YPG/YPJ له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی چڕی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و هه‌روه‌هاش یاد کردنه‌وه‌ی ڕۆژی 8ی مارچ ڕۆژی جیهانیی ژن له‌ ته‌نیشت هێزی ژنی به‌رخۆدانی عه‌فرین، له‌ کوردستانی عێراقه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ باکووری سووریا.

ئه‌و شانده‌ له‌لایه‌ن ڤیدان سیدۆ، مکیا حه‌یسۆ و فریاڵ حه‌سه‌ن سێ ئه‌ندامی کوتله‌ی دیپلۆماسیی کۆنگره‌ی ستار پێشوازییان لێکرا.

له‌ نێوان شانده‌ 25 که‌سییه‌که‌ی ژنانی کوردستانی عێراق، کوردستانی سووریا و کوردستانی تورکیا ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی ژنانی ئازادی کوردستان، یه‌کێتیی ژنان، چالاکانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌بینرێن.

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12208

Your Comment

You are replying to: .
captcha