به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌مزه خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم به SNNی ڕاگه‌یاند: پشكنینی كه‌مئه‌ندامان به ڕێژه‌ی 95% كاره‌كانی به‌كۆتا گه‌یشتوووه، هه‌ندێک فۆڕمی لیژنه پزیشكییه‌كانی ناوچه‌كانی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه ماون كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه بۆمان ڕه‌وانه بكرێته‌وه.
وتیشی: "له ئێستادا سه‌رقاڵی تۆمار كردنی ناوی كه‌مئه‌ندامانین له سیستمی داتابه‌یس و به‌مزوانه‌ش سه‌رجه‌میان تۆمار ده‌كرێن و ژماره‌كه‌یان ڕاده‌گه‌یێندرێت".
به وته‌ی هه‌مزه خۆشناو، پێشتر ژماره‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت 125 هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام حه‌وت هه‌زاریان فۆرمی پشكنینیان پڕ نه‌كردۆته‌وه و نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له پشكنین ده‌رناچن، به‌وه‌ش سه‌رجه‌میان ناویان له لیستی كه‌مئه‌ندامان ده‌رده‌هێندرێت و ده‌شڵێت: "له سیستمی داتابه‌یس ئه‌نجامی كۆتایی ڕاده‌گه‌یێندرێت".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له كاری لیژنه‌ی پشكنینییه‌كان، وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌دواداچوون له‌سه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یێک ده‌كه‌ن كه له باره‌ی گه‌نده‌ڵیی كاره‌كانیان بخرێته‌ڕوو، ئاشكراشی كرد: هه‌ر لایه‌ن و په‌رله‌مانتارێكیش به‌ڵگه‌یان هه‌بێت به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment