به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیکری ئیشیک جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕای‌گه‌یاندوووه: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌رده‌وام بێت له پاڵپشتی کردنی YPG به دووری نازانین بنکه‌ی سه‌ربازیی ئینجرلیکی به سه‌ردا قه‌پات بکه‌ین.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا به بۆنه‌ی پاڵپشتی کردنی ئه‌مریکا له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لی سووریا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌ن و مامناوه‌ندی تورکیا ناچارمان بکات بێگومان بیر له داخستنی بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیک به ڕووی فڕۆکه ئه‌مریکییه‌کاندا ده‌که‌ینه‌وه.
ئیشیک له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا که ئایا داخستنی ئه‌و بنکه ئاسمانییه وه‌کوو به‌رنامه‌یێکی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ ده‌کرێت ده‌ری‌بڕی: هه‌ندێک هه‌ڵوێست هه‌ن به ئاشکرا ناوترێن به‌ڵام ڕێوشوێنی پێویست بۆ بڕیاردان ده‌گیرێته‌به‌ر و هه‌موو گریمانه‌کان دیراسه ده‌کرێن.
بنکه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیک ساڵی 1954 دامه‌زراوه و نزیک به 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی و باڵی 39هه‌می هێزی ئاسمانیی سوپای ئه‌مریکای له‌خۆ گرتوووه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌حواڵ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment