وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا گواستنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ شه‌ڕڤانانی YPG بۆ عه‌فرین پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌

به‌شی سووریا- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند: به‌شێک له‌ شه‌ڕڤانانی YPG له‌ خاڵه‌کانی دیکه‌وه‌ به‌ره‌و کانتۆنی عه‌فرین جووڵه‌یان پێکراوه‌ ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا له‌ عه‌فرین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمز ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا له‌ لێدوانێکدا تیشکی خسته‌ سه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین و کاریگه‌ریی ئه‌و هێرشه‌ له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به‌ داعش و ڕای‌گه‌یاند: به‌شێک له‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل بۆ به‌رگری کردن له‌ کانتۆنی عه‌فرین نێردراونه‌ته‌ ئه‌و کانتۆنه‌.

ماتیز گوتیشی: تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و هێزه‌ جووڵه‌پێکراوانه‌ زۆر نییه‌ به‌ڵام به‌شێک له‌ شه‌ڕڤانان به‌ره‌و عه‌فرین جووڵه‌یان پێکراوه‌.

ئه‌مریکا پاش ده‌ستپێکی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین هه‌ڵوێستێکی جیدیی نه‌نواندوووه‌ به‌ڵام به‌رده‌وام ته‌رکیزی له‌سه‌ر کاریگه‌ریی ئه‌و هێرشه‌ به‌رانبه‌ر به‌ شه‌ڕی داعش کردۆته‌وه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ نیگه‌رانیی ده‌ربڕیوه‌.

YPG ئێستا له‌ عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ ده‌کرێته‌ ئامانج ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ئه‌و هێزانه‌ هێزی وشکانیی پاڵپشتی‌کراوی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی دژه‌داعشه‌.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11483

Your Comment

You are replying to: .
captcha