بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەیانی ئەمڕۆ هەینی 12-1-2018، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بەپارێزگای شرنا‌خ لە کوردستانی تورکیا ، کە سەرنشینانی هاووڵاتییانی عێراقی بوون ، 9 کەس گیانیان لەدەست داوە و 28 کەسی دیکەیان بریندار بوون.
پاسە نەفەرهەڵگرەکە سەر بە کۆمپانیای "ضيوف العربية"یە و دەگوترێت وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ هێنانەوەی پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا دابینی کردوووە ، پاسەکە لە ئیستەنبوڵ بەرەو هەرێمی کوردستان دەهات و لە رێگادا بە هۆکارێکی نەزاندراو وەرگەڕاوە.
محه‌ممه‌د وه‌دیع، نوێنه‌ری هه‌ولێری كۆمپانیای"ضيوف العربية" به‌تۆڕی میدیاییی رووداوی راگه‌یاند، "سه‌رنشینه‌كان سه‌رجه‌میان په‌نابه‌ره عێراقییه‌كانی خه‌ڵكی مووسڵ بوون و له توركیا بڕیاری دیپۆرت كردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رچوووه و ده‌گه‌ڕێندرانه‌وه ناوچه‌كانیان، به‌ڵام له دووریی 20 كم له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل وه‌رگه‌ڕا و هۆكاری وه‌رگه‌ڕانه‌كه‌شی نازانین، شوفێری كۆمپانیاكه‌شمان برینداره و له نه‌خۆشخانه‌یه".
ژمارەیێکی زۆری ئەمبوڵانس روویان کردە شوێنی رووداوەکە و بەهاوکاری هێزەکانی فەرماندەی جەندرمەی سلۆپی ، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment