داهاتووی هەر بازاڕێکی ماڵی لە هەر شوێنێکی جیهاندا، هەر جورێک کە بێت، بەندە بە زۆر ڕووداو و هۆکارەوە. بازاڕی دۆلار و زێڕ لە عیراقیشدا لە ژێر کاریگەری چەندین هۆکاردایە کە هەریەکەیان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لەدیاری کردنی گەشەکردن یان بەرزبوونەوەیدا.ئەم داهاتووە بەندە بە ڕووداوەکانەوە لەوانە شەڕی ناوچەیی، پەسەندکردنی یاسای جۆراوجۆر لەلایەن حکومەتەکانەوە، ئاستی وەبەرهێنانی کۆمپانیا گەورەکان و هۆکارەکانی تر.