مووچەی فەرمانبەران
-
پەرلەمانتارێکی عێراقی:
هەرێمی کوردستان لیستی مووچەخۆران ڕادەستی بەغدا ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی عیراق ڕایدەگەیەنێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری مووچەخۆران ڕادەستی بەغدا ناکات.
-
دادگای فیدراڵیی عێراق داواکارییەکی لە دژی هەرێم ڕەتکردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ڕەتی کردەوە ئەمری ولائی بۆ رێگریکردن له ناردنی ۷۰۰ ملیار دینار بۆ مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان دەربکات.
-
بایكۆت كردن لە ناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی مووچەوە بەردەوامە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی نەبوونی مووچەوە پزیشكانی سلێمانی و فەرمانبەرانی شارەوانی هەڵەبجە مانگرتنیان راگەیاند و جەخت لەوە دەكەنەوە، تاوەكوو مووچە دابەش نەكرێت ناگەڕێنەوە سەركار.
-
۱ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینی دوو خانوو بۆ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە تەرخان کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێم دەریدەخات بڕى ۱ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینى دوو خانوو بۆ بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە تەرخان کراوە.
-
محەمەد شیاع سوودانی و شاسوار عەبدولواحید گرینگترین پرسەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا چاوی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت و لەبارەی هەڵبژاردنەکان و ناردنی پشکی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانەوە گفتووگۆیان کرد.
-
حكوومهتى ههرێم: چیدی پرسى مووچە پێوەندیی بە ئێمەوە نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتى هەرێم لەبارەى مووچەوە راگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و دهڵێت پێشتر حکوومەتى هەرێم هەموو مانگێک مووچەى بۆ هاونیشتیمانیان دابین كردووه، بەڵام ئێستا ئەوە ئەرکى حکوومەتى عێراقە.
-
فراکسیۆنی پارتی: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانمان کۆتایی پێهێنا و چیدی مووچەی پەرلەمانتاری وەرناگرین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ئەرکی پەرلەمانیمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهێنا و لە ۰۱-۰۶-۲۰۲۳وە مووچەی پەرلەمانتارییان رەت کردوەتەوە".
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی:
پێویستە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسیەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو رایگەیاند: "زەروورە کورد خۆی بۆ هەر گۆڕانکارییەکی چاوەڕوان نەکراو لە ناوچەکە ئامادە بکات و بەرنامە و پلانی پێشوەختەی بۆ ئەو مەبەستە هەبێت".
-
وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان:
بەغداد ۴۰۰ ملیار دینارە دیکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بڕیارە لەم هەفتەدا بەغداد۴۰۰ ملیار دینارە دیکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
-
ڕەنگە هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنە نەوتییەکان نەبێت و پارەیش لە بەغداوە نەیەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان باس لە لێکەوتەکانی دوو هەژماری بانکی دەکات کە لە مادەی 13ی بوودجەی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان دیاری کراوە.
-
پەرلەمانتارێکی پارتی:
یەکێتی لە دابینکردنی بوودجەدا، جگە لە خیانەت و دزی و درۆ هیچی تر ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی کە خۆی بە حزبێکی کوردستانی دەزانێ، نەک هەر حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی نییە، بەڵکوو تا پێی کراوە زیان لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەدات.
-
ڕۆژنامەی سەباح:
شایسته داراییهکانی فهرمانبهرانی هەرێم بۆتە قوربانیی ململانێی پارتی و یهکێتی
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی (الصباح)ی عێراق، باسی لهوه کردووه ململانێی نێوان پارتی و یهکێتی گهیشته شایسته داراییهکانی فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان له یاسای بوودجهدا.
-
هەرێمی کوردستان داوا لە سوودانی دەکات مووچەی مانگی ۵ی فەرمانبەران بنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داوا لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ۵ بنێرێت.
-
ڕوونکردنەوەی بەرپرسێکی باڵاى حکوومەتی هەرێم لەبارەی مووچە و پاشەکەوت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی باڵاى حکوومەتی هەرێم لەبارەی مووچە و پاشەکەوت و پلان و بەرنامەکانی حکوومەت بۆ گەرەنتی کردنی مافى مووچەخۆران ڕوونکردنەوە دەدات.
-
سەرۆکوەزیرانی عێراق:
نەوتی هەرێم بنێردرێت یاخود نا، مووچەی فەرمانبەرەکانی هەر دەدەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێت یاخود نا، مووچەفەرمانبەران و کارمەندانی ئەو ناوچە دەدەین.
-
ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پاش ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەغدا بەرپرسی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانییەتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: پاش ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕادەست کردنی دۆسیەی هەناردەی نەوت بە کۆمپانیای بە بازاڕ کردنی نەوتی "سومۆ"، حکوومەتی فیدراڵی بەرپرسە لە خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.