کورد
-
لە قامیشلۆ بەهۆی بۆردوومانێکی تورکیاوە دایک و کوڕێک کوژران
تورکیا هێرشی کردە سەر گەڕەکی عەنتەرییە لە شاری قامشلۆی کوردستانی سووریا، و دایک و کوڕێکی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرد.
-
سهرۆکی بهرهی گهل:
ههرکهسێک نهچێت بۆ دهنگدان، دهنگێکی به گهندهڵکاران داوە
لاهور شێخ جەنگی، دەڵێت ئهم ههڵبژاردنهی پەرلەمانی کوردستان ههرکهسێک نهچێت بۆ دهنگدان وهکوو ئهوه وایه دهنگێکی دابێت به گهندهڵکاران و دهسهڵات و نابێت گلهیی بکات.
-
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق فڕۆکهیهکی تورکیای خستەخوارەوە/ وێنەهەواڵی کوردپرێس
هێزی بەرگری ئاسمانیی عێراق رایگهیاند، فڕۆکهیهکی بێفڕۆکهوانی تورکیایان لە ناوەڕاستی کەرکووک خستە خوارەوە کە لە ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانییەوە هاتبوو.
-
یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری:
تەواو نەبوونی بایۆمەتری هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، تەواونەبوونی بایۆمەتری و بوونی هەڵە لە ناوی فەرمانبەران هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە.
-
لیوا ڕوکن هۆشمەند ڕەشید:
تا ساڵی ۲۰۲۶ هێزەکانی پێشمەرگە بە تەواوی یەک دەخرێن
جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ کارووباری ئیدارە و میری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: بۆ ساڵی ۲۰۲۶، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە یەک دەخرێن و دەچنە ژێر چەتری یەک بڕیار لە فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و وەزارەتی پێشمەرگەدا.
-
ئەندامێکى سەرکردایەتیی یەکێتی:
بافڵ تاڵەبانى حکوومەت لە مەسروور بارزانى وەردەگرێتەوە
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتی سەرکردایەتی بەرنامەی ڕاستکردنەوەى رێرەوى حکومڕانى دەکات و حکوومەتەکە لەم سەرۆکی حکوومەتە و تیمە زەردەکەی وەردەگرێتەوە.
-
کۆچی دوایی گەنجان دواڕۆژی تەماویی نیشتمان/ ناسیح مەحموودی
وێڕای دەربڕینی پرسە و هاوخەمی لەگەڵ سەرجەم بنەماڵە داخدارەکان کە لەم چەن ڕۆژە بە هوی کۆچی دوایی ئازیزانیان لە کوردستان ئازیەتبار بوون، لە یەزدانی مەزن داواکارم ڕۆحی هەموویان بە بەهەشت شاد و ئوقرەیی و دڵ گەورەیی بە سەرجەم لێقەوماوان ببەخشێت.
-
عەسائیبی ئەهلی حەق:
حەشدی شەعبی بۆ ڕێگری کردن لە بەقاچاغ بردنی نەوت چووە سنووری گەرمیان
میدیای سەربە عەسائیبی ئەهلی حەق لەبارەی جووڵەپێکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بۆ ڕێگری کردن بوە لە بەقاچاغ بردنی نەوت".
-
کورتەی هەواڵەکانی 6ی خەرمانان
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۶ی خهرمانان ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت
-
شەوێک لە ناو ماتەمی کەربەلایەکاندا
مرۆڤ سەری سوڕدەمێنێت لەوەی لەیادی شەهیدکردن و چلەی حسێنی کوڕی ئیمام عەلیدا دەیبینێت لەشارەکانی خوارووی عێراقدا، کە بەدرێژایی سەدان کیلۆمەتری نێوان شارەکانی بەغدا و نەجەف و کەربەلا و شارەکانی دیکە، سەدان هەزار مرۆڤ بەپێ دەڕۆن بۆ بەشداریکردن لە چلەو یادکردنەوەی شەهیدکردنی ئیمامەکەیاندا.
-
یەکەم کوردی سونە لە کابینەی پزیشکیان؛
عهبدولکهریم حوسێن زاده وەکوو یاریدەری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری گوند و ناوچه ههژارنشینهکان دهستنیشان کرا
مهسعوود پزیشکیان سهرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا عهبدولکهریم حوسێن زاده وهک جێگری سهرۆک کۆمار بۆ کاروباری گوند و ناوچه ههژارنشینهکان دهستنیشان بکات که کوردێکی سوننهیە.
-
دوایین زانیاری لەبارەی سووتانی تانکەرەکان لە پهروێزخان، ئاشکرا کران
ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان رایگهیاند، لهئهنجامی کهوتنهوهی ئاگرهکهی ئێوارهی ئەمڕۆی گۆڕهپانی تانکهرهکانی پهروێزخان، کهسێک گیانی لهدهست داوه و حهوت کهسی دیکهش بریندار بوون.
-
مەسروور بارزانی بڕیاری دا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست
وەزارەتی پەروەردە لیستی ناوی وانەبێژان دەنێرێت بۆ پەروەردەکان و پێویستە لەماوەی حەوت ڕۆژدا دەبێت پەروەردەکان ناوی وانەبێژان وردبینی بکەن و بیگێڕنەوە بۆ وەزارەت.
-
سهرۆکی خولی پێنجهمی پهرلهمانی کوردستان:
پێنج ساڵە مامۆستایانی وانهبێژ بۆ دامهزراندیان تهنها پێویستیان به واژۆیهکی سهرۆکی حکوومهتە
سهرۆکی خولی پێنجهمی پهرلهمانی کوردستان له پهیامێکدا سهبارهت به بڕیاری بهگرێبهست کردنی مامۆستایانی وانهبێژ ڕایدهگهیهنێت، "ئهو ڕاستیه ڕوونبۆوه که مامۆستایانی وانهبێژ بۆ دامهزراندیان تهنها پێویستیان به واژۆیهکی سهرۆکی حکوومهت ههبوو که له پێنج ساڵی ڕابردوو ئاماده نهبوو بیکات.
-
چەند حزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە کەمپ جێگیر دەکرێن
دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ڕەزامەندبوونیان بە کەمپنشین کردنی حزبە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، بەشێک لەو حزبانە ڕایدەگەیەنن، بە فەرمی لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت پابەند بن بە بڕیارەکەوە.
-
بەغدا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تەنکەرەوە دەکات
ئەندامێکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات، لیژنەیەکى حکوومەتى بەغدا لەسەر فرۆشتنى نەوت بە تانکەر لەلایەن هەرێمەوە سەردانی هەرێمى کوردستان.
-
سەرکردەیەکی گرووپی «حراس الدین» لە هێرشێکی ئەمریکادا کوژرا
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، کوشتنی ئەبوو عەبدولڕەحمان ئەلملكی سەرکردەی دیاری ڕێکخراوی حراس الدین "پاسەوانانی ئایین"ی لە سووریا ڕاگەیاند.
-
بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی بەرگی دووهەمی؛
وەرگێڕانی کوردیی"قانوون لە پزیشکیدا"و هێما ئاشکرا و شاراوەکانی*
لەم ڕۆژانەدا بەرگی دووهەمی وەرگێڕانی کوردیی"قانوون لە پزیشکیدا"، بە پێنووسی خاتوونی وەرگێڕ و ڵێکۆڵەڕی مەهابادی، خاتوو ماپەرە لاهیجانی، بڵاو کرایەوە.
-
بەرەی گەل:
دەوڵەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەريم لە لووتکەی بێخەمیدان بەرامبەر ژیان و سەلامەتی هاوڵاتیانی کوردستان
بەرەی گەل دەڵێت، بە توندی سەركۆنەی هێرشەکەی قەزای سەیدسادق دەکات کە تێیدا دوو هاونیشتیمانی ڕۆژنامەوان بەناوەکانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین کرانە ئامانج و تیرۆر کران.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
وەڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل ورد و پلانبۆداڕێژراو دەبێت
وەزیری دەروەی ئێران ڕایگەیاند وەڵامەکەمان بۆ هەڵمەتە تیرۆریستییەکەی ئیسرائیل ورد و پلانبۆداڕێژراو دەبێت و هەموو لایەنەکانیشی لەبەرچاو دەگیرێت.
-
فیلمهکانی بهشی پێشبڕکێی چوارهمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" ناسێندران
چوارهمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" به بهشداری بهرههمی سینهماکارانی ١٢ وڵاتی جیهان له ڕۆژانی ١٨ تا ٢٢ی ئهیلوولی ٢٠٢٤ لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.
-
قوباد تاڵەبانی:
کوشتنی دوو رۆژنامەوان دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، قوربانییەکانی هێرشە درۆنییەکەی نزیک قەزای سەیدسادق، دوو رۆژنامەوانی ژن بوون.
-
دژەتیرۆری کوردستان بەیاننامەیەکی لەباری هێرشی درۆنی تورکیا لە سلێمانی، بڵاو کردەوە
دژەتیرۆری كوردستان زانیاریی لەبارەی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی شارۆچكەی سەیدسادق بڵاو كردەوە.
-
ئەدهەم بارزانی:
بە داگیرکردنی خاکمانەوە نەوەستان ڕۆڵەی بێ چەک و قەڵەم بەدەستمان شەهید دەکەن
دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی بۆ شەهید کردنی دوو ڕۆژنامەنوسەکەی هەرێمی کوردستان لە بۆردوومانێکی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا:
-
ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی:
پەکەکە ڕێگرە لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەژێر کونترۆلیدایە
عیرفان عەبدولعەزیز دەڵێت: دیارە پەکەکە لە ماوەی ڕابردوودا کێشەیان دروست کردووە بۆ دەسەڵاتی کوردی، ئەو ناوچانەی کە تێیدا بوون، نەیانهێشتووە ئاوەدان بکرێتەوە.
-
سەردێڕی هەواڵەکانی ئەم هەفتەی ڕادیۆ کوردپرێس
گوێبیستی سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی ئەم هەفتەیە لە ڕادیۆ کوردپرێس بن.
-
ویستی گەل لە شوێنێک و کەین و بەینی ئێوە لە شوێنێکی تر/ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا لە یادداشتێکدا کە بۆ کوردپرێسی ناردووە باس لە کاردانەوەی ژمارەیەک لە لایەنەکوردییەکان دەکات بۆ کۆبوونەوەی هۆتێل ڕەشید لە بەغدا و وەڵامی ڕەخنەکانیان دەداتەوە، لە دێژەدا دەقی یادداشتەکە هاتووە:
-
وەزیری پێشمەرگە:
چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە پڕۆسەیەکی حەتمییە
فەرماندەیی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق لهگهڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە كۆ بوهوه.
-
ئهندامێکی ئهنجوومهنی پارێزگای نهینهوا:
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە بێ پارتی و سونەکان ناتوانێت کۆ ببێتەوە
ئهندامێکی ئهنجوومهنی پارێزگای نهینهوا دەڵێت: پێشتر بهرهی حهشدی شهعبی و یهکێتی لهگهڵ چهند فراکسیۆنێکی تر له ئهنجوومهنی پارێزگای نهینهوا زۆرینه بوون، بهڵام ئێسته کێشهیان تێکهوتووه و زۆرینه نهماون، بۆیه بهبێ پارتی و سوننهکان ناتوانن ھیچ کۆبوونهوهیهک بهڕێوه بهرن.
-
عێراق دەیەوێت ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە کەمپی سورداش جێگیر بکات
عێراق هەنگاوی کردەیی دەنێت بۆ کەمپنشین کردنی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە لە هەرێمی کوردستانن، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕەزامەندی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی وەرگرتووە بە مەبەستی نیشتەجێ کردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە لە ناوچەی زڕگوێزن، لە کەمپی سورداش لە سلێمانی.