کورد
-
یەکێتی نیشتمانی:
مەلا بەختیار پەیوەندیی بە یەکێتییەوە نەماوە
دامەزراوەی دارایی یەکێتی ڕایگەیاند، لێپرسراوى دامەزراوەى چاودێر پەیوەندى بە یەکێتییەوە نەماوە، بۆیە بارەگاى دەزگاکەى لێوەرگیراوەتەوە.
-
هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی دەستیان بەسەر ناوەندى چاودێرى سەر بە مەلا بەختیاردا گرت
هێزەکانى کۆماندۆ لە شارى سلێمانى دەستیانگرت بەسەر ناوەندى ڕۆشنگەرى و دەزگاى چاودێرى سەر بە مەلا بەختیار.
-
مەلا بەختیار:
مام جەلال قەرزدارمە/ کوڕانی مام جەلال بە پیلان و کوودەتا دەستیان بەسەر یەکێتیدا گرتووە
مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار، دەڵێت: "کوڕانی مام جەلال تاڵەبانی هاتوونە سەر حازری و بە نەخشە، پیلان و کودەتا دەستیان بەسەر یەکێتیدا گرتووە".
-
لاهوور شێخ جەنگی:
قبووڵی ناکەم پەراوێز بخرێم/ رێگە بۆ هیچ کەسێک چۆڵ ناکەم
سەرۆكی بەرەی گەل رایگەیاند، ئەو دۆخەی هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە، دۆخێكی دروستكراوە و چارەسەریشی ئاسانە.
-
ئاسایشی سلێمانی سەردانی زڕگوێزیان کرد/ بارەگاکانی کۆمەڵە تا کۆتایی مانگ چۆڵ دەکرێن
سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایش چوەتە بارەگاکانیان و سەردانی بارەگاکانی هەرسێ کۆمەڵەکەیان کردووە، بە فەرمی داوایان لێکردون تا کۆتایی مانگ بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.
-
چەند دامەزراوەی فیدڕاڵی عێراقی و هەندێک هێزی ناوخۆ هەوڵیاندا مافی پێکهاتەکان پێشێل بکەن
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ههندێک هێزی ناوخۆی ههرێمی كوردستان لهم دواییانهدا به یارمهتی چهند دامودهزگایهكی حكوومهتی فیدڕاڵ، ههوڵیاندا مافی پێكهاتهكانی كوردستان زهوتبكهن.
-
بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە سێ کەس لە پەرێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست دا
فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی توركیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێكی كرد و بههۆیهوه سێ كهس گیانیان لهدهستدا كه باوكێک و دوو كوڕن و خهڵكی قهزاری پشدهرن له ئیدارهی ڕاپهڕین.
-
ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراقی:
تورکیا زیاتر لە ۴ هەزار و ٢٠٠ كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی عێراقی داگیر کردووە
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق دەڵێن: توركیا زیاتر لە ٢٥ هەزار پێشێلكاریی لە عێراق ئەنجامداوە و لە ئێستادا تەنیا ٢٨ كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورن.
-
مەترسییەکانی شەڕی میدیایی یەکێتی و پارتی
چەند ڕۆژێكە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان چوونە قۆناغێكی نوێی شەڕی میدیایی شەڕێک لەسەر ئاستی میدیا فەڕمی و سێبەرەكان، وتەبێژ و بەرپرسانی هەردوولا، لە پاڵ سەرچاوەی نادیاری هەردوولادا بەڕێوەدەچێت.
-
پێشەوا هەورامانی بۆ بافڵ تاڵەبانی:
لە کاک مەسروور بپاڕێنەوە تا پۆستی جێگرەوەتان پێ بداتەوە
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وهڵامی لێدوانێكی پێشتری بافڵ تاڵهبانی دهداتهوه لهبارهی پۆستی سهرۆكی حكوومهت و دهڵێت: "لە پۆستی سەرۆکی حکوومەت بگەڕێن، دوای هەڵبژاردن لە کاک مەسروور بپاڕێنەوە تا پۆستی جێگرکەیتان بداتەوە".
-
قوباد تاڵەبانی داوای کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانە سلێمانیدا دەکات
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوەوە، داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی كرد، لەناویاندا کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
-
لە هێرشێکی تورکیا، فەرماندەیەکی باڵای هێزەكانی ئاسایشی کوردستانی سووریا گیانی لەدەست دا
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاڤا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەكەی ئەمڕۆی توركیا بۆسەر شاری قامیشڵۆ، ئەندامێكی ئیدارەی هێزەكانیان گیانی لەدەستدا.
-
بافڵ تاڵهبانی:
کاک مەسروور بهبێ ئۆكهی یهكێتی نابێته مودیر عامیش
سهرۆكی یهكێتی سوێند دەخوات و دەڵێت، "بهبێ ئۆكهی یهكێتی، مەسروور بارزانی نابێتەوە بە مودیرعامیش".
-
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق:
سەرجەم تاوانبارانی کوشتنی گەشتیارێکی هەرێم لە تورکیا دەستگیركراون
ڕۆژی سێشەممە ۳ی ئەیلوولی ۲۰۲۴ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئانیل بورا ئینان باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق كرد.
-
۵۰ زیندانیی دیکە لە حەسەکە ئازاد کران
له چوارچێوەی لێبووردنی گشتیدا، ئەنجوومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە کوردستانی سووریا ۵۰ زیندانیی دیکەی ئازاد کرد.
-
سەرۆکی بەرەی گەل:
دەمانەوێت هەرێمی کوردستان بەسەر ڕەنگەکاندا دابەش نەکرێت
سهرۆكی بهرهی گهل لهگهڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ له ههرێم كۆ بوهوه دهڵێت، دەمانەوێت گۆڕانکاری گەورە بکەین لە کۆی جومگەکانی دەسەڵاتدا.
-
نێچیرڤان بارزانی:
ههموو لایهک دهبێ ههوڵ بدهن ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردساتان له کهشێکی ئارام و هێمندا بهڕێوهبچێت
سهرۆکی ههرێمی کوردستان له دیدارێکدا لهگهڵ کونسوڵی ئهڵمانیا له ههرێم ڕایگهیاند، "له ههڵبژاردندا گهلی کوردستان براوهیه.
-
ئێرانی شیعە و تورکیای سونە!/ ئەمیر مام والی
کوردەکان هەمیشە باجی دڵسافی و دڵپاکیان بەرانبەر گەلانی ناوچەکە داوە، لەناو هەموو گەلانی ناوچەکەدا کورد زیاتر لە لایەن تورکەوە سزادراوە.
-
لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان هەسەدە و گرووپێکی سەر بە تورکیا ڕێککەوتنێکیان کرد
هێزەکانی سووریای دیموکرات، گەڕاندنەوەی تەرمی یەکێک لە شەڕڤانەکانی لە گرووپه چەکدارەکانی تورکیا ڕاگەیاند.
-
۳۱ی ئاب لە نێوان "خیانەت و دەستکەوت" دا
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ۳۱ی ئاب بە "خیانەت" ناو دەبات و پارتیش بە "دەستکەوت"ی دەزانێت، چاودێرانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسە بێلایەنەکانیش ئەو دۆخەی کە لە میدیادا دەگوزەرێت بە "زبڵخانە" ناو دەبەن.
-
کوررتەی هەواڵەکانی ۱۱ی خەرمانان
کورتەی هەواڵەکانی ۱۱ی خەرمانانی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆ کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت
-
لە دیمانەیەکی تایبەتدا بۆ کوردپرێس:
شاعیری گەنجی کوردستان باسی "خەونە مۆرەکان" دەکات
ناهید نەسیری شاعیر و نووسەری کوردستانی باس لە چالاکییە هونەرییەکانی خۆی و بڵاو کردنەوەی کتێبی "خەونە مۆرەکان" دەکات.
-
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی:
۳۱ی ئاب، وەرچەرخانێکی مێژووییە لە هەرێمی کوردستان
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە لە پێش ڕووداوەکانی ۳۱ی ئابی ۱۹۹۶، لە لایەن چەکدارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ڕفێندراوە و بەرامبەر بە ۱۵۰ هەزار دیناری سویسڕی ئازاد کراوە.
-
وەزیری دادی عێراق: کهرکووک بهبێ شهراکهتی ڕاستهقینه ناڕوات بهڕێگاوه
وهزیری دادی عێراق ڕایگهیاند، پێکهێنانی حکوومهتی خۆجێی کهرکووک بڕیارێکی نیشتیمانی بوو و نابێت خهمساردی بکرێت له پڕۆژهکان و خزمهت کردنی خهڵکی پارێزگاکه.
-
داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کوێیە؟
دوای وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بۆرییەوە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی بڕیاری دادگای بازرگانی پاریس، بۆ ماوەیەکی کەم بەرهەمهێنان بەردەوام بوو تاوەکو ئەمباری نەوتی کێڵگەکان پڕ بوون. زۆربەی کێڵگە نەوتییەکان دوای چەند هەفتەیەکی کەم لە بەرهەمهێنان وەستان، تەنها کێڵگەی تەق تەق نەبێت کە چەند مانگێک بەردەوام بوو. بەڵام هەر تەق تەق تائێستا نەکەوتووەتەوە بەرهەمهێنان.
-
کۆبوونەوەى شاندى هەرێمی کوردستان و بەغداد لەبارەى مووچە بێئەنجام مایەوە
کۆبوونەوەى شاندى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، لەگەڵ وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵ، تایبەت بە کێشەى مووچە بەبێ ئەنجام کۆتایى هات و بەغداد دوو داواکارى دیکەى هەبووە.
-
مەکتەبی سیاسیی پارتی: ۳۱ی ئاب "دفع الافسد بالفاسد" بوو
لە وەڵامى ڕاگەیەندراوەکەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا، مەکتەبی سیاسی پارتى ڕایگەیاند، حەقیقەتی ۳۱۱ی ئابی ۱۹۹۶ ئەوەیە: ۳۱ی ئاب دفع الافسد بالفاسد بوو.
-
خیانهتی ۳۱ی ئاب، کارهساتی پهلاماردانی سوپای فاشیستی بهعس بوو بۆ سهر ههولێر، لهسهر بانگێشتی ڕهسمیی پارتی دیموکرات
مهکتهبی سیاسیی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان له پهیامێکدا بهبۆنهی تێپهڕبوونی ۲۸ ساڵ بهسهر ۳۱ی (ئاب/۸)دا ڕایدهگهیهنێت، سیاسهته چهوته دووبارهبۆوهکانی لێره و لهوێی پارتی ههمیشه قهتماغهی برینی هاوینی خیانهت ههڵدهداتهوه.
-
نوێنەری فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری زیارەتکارانی ئەربەعین، پەیامێک ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکات
سهرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی و وابەستەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەردانێکی فەرمی و تایبەتی بەرپرسانی باڵای پارێزگای سلێمانییان کرد و بە نوێنەرایەتیی لە میللەتی ئێران و زیارەتکاران میوانانەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان ڕاگەیاند.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکانمان، پەیوەندیکردن بە PKK گەیشتوەتە خاڵی وەستان
وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگهیاند، بە مەبەستی نەهێشتنی توانای پهكهكه بۆ ئەنجامدانی کردە و چالاکی، دەچنە هەر شوێنێک پێویست بکات.